بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشۆ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ئێزیدخان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی باسی لەوە کرد خەڵکی شەنگال داواکارن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و دوور لە سیاسەتوانانی هاوپەیوەند لەگەڵ حەشدی شەعبی خۆیان بەڕێوەبەرایەتیی ئەو ناوچەیە وەئەستۆ بگرن و وتیشی: خەڵکی دەیانهەوێ ڕەوتی ئاساییی ژیان لە ناوچەکەدا دەست پێبکاتەوە و ڕێکخراو و بنکە مەدەنییەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەو شارە و دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە.
شەشۆ ئاماژەی کرد لە ئێستادا هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری شەنگالن و چوونی ئەو هێزانە بۆ ناو شەنگال هیچ کۆمەکێک بە خەڵکی شارەکە ناکات.
جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە شەنگال ئیدارەیێکی تایبەتە و دەبێ بە زووترین کات خەڵکی ناوچەکە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.
سەرچاوە: شەفەق نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment