به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕوونی کرده‌وه: هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی دیاری نه‌کراوه.
حه‌دیسی جه‌ختی کرده‌وه: بۆ لابردنی گه‌مارۆی ئاسمانی ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌که به ته‌واوی بچێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه.
وته‌بێژی نووسینگه‌ی عه‌بادی دووپاتی کرده‌وه: تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یێک به لابردنی گه‌مارۆکانی سه‌ر هه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌کراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment