هیچ واده‌یێک بۆ لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم دیاری نه‌کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: حکوومه‌تی عێراقی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان لاببردرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕوونی کرده‌وه‌: هیچ کاتێکی دیاری‌کراو بۆ لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی دیاری نه‌کراوه‌.

حه‌دیسی جه‌ختی کرده‌وه: بۆ لابردنی گه‌مارۆی ئاسمانی ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ به‌ ته‌واوی بچێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌.

وته‌بێژی نووسینگه‌ی عه‌بادی دووپاتی کرده‌وه‌: تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یێک به‌ لابردنی گه‌مارۆکانی سه‌ر هه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9133

Your Comment

You are replying to: .
captcha