ساڵانه‌ زه‌وی 50 هه‌زار تۆن له‌ كێشی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یێک ساڵانه‌ زه‌وی 50 هه‌زار تۆن له‌ كێشی خۆی له ‌ده‌ست ده‌دات و مانگیش 6 هه‌زار تۆن له ‌كێشی زیاد ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ زانكۆی "كامبریج" كراوه‌ زه‌وی ساڵانه‌ به‌شێک له‌ ناواخنه‌كه‌ی له ‌ده‌ست ده‌دات كه‌ ساڵانه‌ 50 هه‌زار تۆنه‌ و ئه‌و له‌ ده‌ستدانه‌ش به‌ شێوه‌یێكی سیسته‌ماتیكه ‌و به‌رده‌وامه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زه‌وی بڕێكی زۆر له‌ كێشی‌تر له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌رهێنانی كانزاكان و بوون به‌ هه‌ڵمی زه‌ریاكان به‌ڵام زۆری پاشه‌ڕۆی مرۆڤ به‌ نزیكه‌ی یه‌كسانه‌ به‌و كێشه‌ له‌ ده‌ست‌دراوه‌.

ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌: مانگ ساڵی 6 هه‌زار تۆن كێشی زیاد ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رگه‌ هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی نییه‌ و ته‌نه‌ ئاسمانییه‌كان بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9130

Your Comment

You are replying to: .
captcha