به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ئاماده بوونی هه‌ولێر بۆ ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان بۆ به‌غدا کرد و گوتی: ئێستا تۆپه‌که له زه‌ویی حه‌یده‌ر عه‌بادیدایه و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕه‌وانی وه‌ڵامی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌و باره‌یه‌وه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی شاندێک له نوێنه‌رانی هه‌موو قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان بچنه به‌غدا.
مه‌حموود عوسمان زیادی کردووه: په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێ خۆشه به زووترین کات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم پێویستی به بودجه‌یێکی خێرایه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی و درێژه‌دان به ڕه‌وتی چاکسازی.
ناوبراو گوتووشیه‌تی: ئێستا تۆپه‌که له زه‌ویی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدایه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌یێک بۆ دیدار له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی کوردستان دیاری بکات.
مه‌حموود عوسمان جه‌ختیشی کردۆته‌وه: ده‌ستێوه‌ردان و ته‌داخولی نێوده‌وڵه‌تی له قه‌یرانی ئێستاکه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر ته‌نها به‌ستراوه به داواکردن له هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جیدی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الموقف العراقی"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment