وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گه‌یشته‌ تاران

به‌شی ئێران- بۆریس جانسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی گه‌یشته‌ تاران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردانه‌که‌ی جانسن بۆ تاران به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئێران و به‌ریتانیا، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی بازرگانی و بانکی، گۆڕانکاریی ناوچه‌که‌ و ئاڵوگۆڕی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بووه‌.

سه‌ردانه‌که‌ ماوه‌ی 2 ڕۆژ ده‌خایێنێت و بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سکرتێری که‌رتی وزه‌ی ئه‌تۆمی دیدار و گفتوگۆ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9124

Your Comment

You are replying to: .
captcha