به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیامه‌ند ڕه‌حمان پاڵه‌وانی کوردی کێبه‌رکێی جیهانیی کێش‌هه‌ڵگریی که‌مئه‌ندامان توانیی کێشی 285 کیلۆ هه‌ڵبگرێت و نازناوی پاڵه‌وانێتیی جیهان له‌و به‌شه‌دا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
سیامه‌ند پێشتر له پارائۆله‌مپیکی 2016دا کێشی 310 کیلۆی هه‌ڵگرتبوو و ژماره‌یێکی پێوانه‌ییی نوێ له جیهاندا تۆمار کردبوو و نازناوی به‌هێزترین وه‌رزشوانی پارائۆله‌مپیکی جیهانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردبوو.
ناوبراو له‌باره‌ی تۆمار نه‌کردنی ژماره‌ی پێوانه‌ییی نوێ له‌م خوله‌ی کێبه‌رکێکاندا گوتی: چ پێویست ده‌کات هه‌موو جارێک ژماره‌ی پێوانه‌ییی نوێ تۆمار بکه‌م؟ دیاره منیش ناتوانم له هه‌موو پێشبڕکێیه‌کاندا ئه‌و کاره بکه‌م. ئه‌گه‌رچی له‌م کێبه‌رکێیه‌دا هه‌ندێ کێشه‌ی ته‌کنیکیشم هه‌بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment