وه‌زیری به‌رگریی ئێران به‌م زووانه‌ سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێرانه‌وه‌ وتوویه‌تی: ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ داهاتوویێکی نزیکدا سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ڕیانۆڤێستیی ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری وه‌زاره‌تی به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران به‌م زووانه‌ سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات.

هه‌واڵده‌رییه‌که‌ زیادیشی کردووه‌: وه‌زیری به‌رگریی ئێران له‌و سه‌ردانه‌دا بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی شۆیبۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا دیدار بکات و سه‌باره‌ت به‌ هاوکاریی سه‌ربازیی نێوان مۆسکۆ و تاران و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا گفتوگۆی هه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9117

Your Comment

You are replying to: .
captcha