ڕوونکردنەوە لە سەر جێگیر بوونی ھێزێکی ئەمریکا لە سنووری خانەقین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند زانیاریێک ئاماژە بەوەدەکات کە ھێزێکی گەورەی ئەمریکا بە چەکی قورسەوە لە سنووری کۆباشی لە گەرمەسێر و لە نێو سەربازگەی کۆباشی لە نێوان سەعدیە و جەلەولا جێگیر بوون کە چەکی قورسیشیان پێیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەلا حەسەن قائیمقامی قەزای خانەقین لە لێدوانێکدا لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: ھیچ ھێزێکی ئەمریکی نەھاتۆتە کۆباشی و لە ئەگەری ھاتن و جێگیر بوونی ئەو ھێزە زانیاریی ئاشکرا دەکەین.

قائیمقامی قەزای خانەقین وتیشی: ئێمە لە سنوورەکەین و چاودێریی تەواوی ناوچەکە دەکەین، تا ئێستا نەمان بیستووە کە ھێزی ئەمریکی ھاتبێتە ناوچەکەی ئێمە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9114

Your Comment

You are replying to: .
captcha