٩ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٠:٤٧
ئاسایشی پارتی دەگەڕێتەوە شاری کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە شاری کەرکووک ڕای­گەیاند: ژمارەیێک لە ھێزەکانی ئاسایشی پارتی گەڕاونەتەوە سنووری کەرکووک و خێزانەکانیشیان ناردۆتەوە ماڵەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسین عیزەدین جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی ڕای­گەیاند: لە ئێستادا ژمارەیێک لە ئاسایشی سەر بە پارتی گەڕاونەتەوە سنووری کەرکووک و خێزانەکانیشیان گەڕاندۆتەوە بۆ ناو ماڵەکانی خۆیان.

یاسین عیزەدین وتیشی: ئەو کەسانەی پلەدارن و سەر بەئاسایشی پارتین و پلەی باڵایان لە ئاسایشدا ھەیە نەگەڕاونەتەوە بۆ کەرکووک، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی بڕیاری سیاسی حزبەکەیان دەکەن و تا ئەو کاتەش پارتی بڕیار نەدات ناگەڕێنەوە شارەکە.

بەرپرسەکەی یەکێتیی ئەوەشی ڕوون کردەوە: مووچەی تەواوی ھێزەکانی ئاسایشی کەرکووک لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە دابین دەکرێت و ھیچ بڕیارێکیش بۆ ڕاگرتنی مووچەی کارمەندانی ئاسایشی کەرکووک نەدراوە.

سەبارەت بەڕەوشی کەرکووکیش بەرپرسەکەی یەکێتیی جەختی کردەوە: دۆخی ئەمنیی شاری کەرکووک جێگیرە و بەو شێوازە نییە کە باسی لێوە دەکرێت، ئەوەشی ھەیە تەنھا بوونی ھێزەکانی سەر بە سوپای عێراقە لە چەند ناوچەیێکی شارەکە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9109

Your Comment

You are replying to: .
captcha