ھەرێم ئامادەیی نیشان دەدات بۆ ڕادەست کردنی خاڵە سنوورییەکان بە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشان دەدات خاڵە سنوورییەکان ڕادەستی حکوومەتی عێراق بکات، لەو ڕوەشەوە حکوومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی ھەرێم چەند لیژنەیێکیان بۆ چۆنێتی بەڕێوەبەردنی خاڵە سنووریەکان پێکھێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان بەکر، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ زانیاریی گرنگ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئەگەر کێشەکانی ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن گۆڕانکاری لە شێوازی پێدانی مووچەی کارمەندی دەروازەکانیش دەکرێت.

شاخەوان بەکر ئاشکرای کرد: حکوومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی لیژنەیێکی تایبەتیان پێکھێناوە بۆ چۆنێتی بەڕێوەبەردنی خاڵە سنووریەکان لەلایەن ھەرێم و بەغدا کە لەمادەی ١١٤ی دەستووری عێراقدا ئاماژەی پێکراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر شێوازی بەڕێوەبەردنی خاڵەسنووریەکان یەکلا بکرێتەوە بەتاییەت ئەوەی کە حکوومەتی عێراق داوای دەکات، بە دڵنیاییەوە ئەرکی دابین کردنی شایستە داراییەکان و مووچەی کارمەندانی دەروازەکانیش دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی عێراق.

شاخەوان جەمال ئاماژەی بەوەش دا: بەشێکی زۆری دامەزراوەکانی دیکەی ھەرێم لە ئەستۆی حکوومەتی عێراق دەبێت بەو مەرجەی ڕێککەوتنی کۆتایی لە بارەی بەڕێوەبردنی خاڵە سنوورییەکانەوە بکرێت.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ ئەوەشی نەشاردەوە: تا ئێستا بە نووسراوی ڕەسمی ھیچ بڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە کە تایبەت بێت بەدابین کردنی مووچەی کارمەندی مەرزەکان لەلایەن بەغداوە.

شاخەوان جەمال ئەوەشی وت: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتووە ھەرێم ئامادەیی نیشان داوە داواکارییەکەی حکوومەتی عێراق جێ بەجێ کات سەبارەت بەڕادەست کردنی خاڵە سنووریەکان.

لێدوانی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ لە کاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە سەعد حەدیسی وتەبێژی ڕەسمیی حکوومەتی عێراق ھۆکاری ڕێک نەکەوتنی عێراق و ھەرێمی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا ھەرێم خاڵە سنووریەکانی ڕادەستی حکوومەتی عێراق نەکردووە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9108

Your Comment

You are replying to: .
captcha