کوردپرێس: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیییەکانەوە وەدەست هاتوون سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە لە باکووری سووریا گوندی قەرتارانیان تۆپباران کردوووە کە دەکەوێتە باکووری شاری ئارما لە ڕۆژئاوای مەنبەج.
هەروەهاش هەواڵەکان باس لەوە ئەکەن سوپای تورکیا بە خومپارە دوو گوندی قرات و هیران لە ڕۆژئاوای مەنبەجیشی کردۆتە ئامانج.
شروان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج لە لێدوانێکدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵانە گوتوویەتی: ژمارەیێک خومپارە و چەکی قورسی 23 میلیمەتریش لە خاڵێکی سەربازیی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەجیشی داوە.
شیاوی ئاماژەیە تا ئێستا ئامارێکی فەرمی لە زمارەی کوژراو و بریندارانی ئەو هێرشانە بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرچاوە: هاوارنیوز
Your Comment