ئەگەری گۆڕدرانی ستراتیژیی تورکیا لە سووریا هەیە

بەشی جیهان- پڕۆفیسۆر جاشوا لاندیس بڕوای ووایە ئەگەر یارمەتیی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا بەردەوام بێت و تورکیا لەو بارەیەوە بێ­هیوا بێت مومکینە ستراتیژیی تورکیا لە سووریا بگۆڕدرێت و تەنانەت ببێتە هاوپەیمانی دیمەشق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هڕۆفیسۆر جاشوا لاندیس توێژەرێکی توێژینەوەی سیاسیی پرسی کوردەکان بە سایتی نیوعەرەبی وتوووە: ئەردۆغان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە هەمبەر بڕیاری ئەمریکا بۆ پڕچەک کردنی کوردەکانی سووریا، ئەنقەرە بباتە میحوەری ڕووسیاوە. تورکیا بە مەبەستی بەرتەسک کردنەوەی دەسەڵاتی کوردەکان لە سووریا ناچارە هاوکاریی بەشار ئەسەد و ڕووسیا بکات.

ناوبراو پێش­بینیی کرد ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات بۆ یارمەتی­دانی کوردەکانی سووریا لەو وڵاتە بمێنێتەوە تورکیا و دیمەشق ناچار دەبن بۆ کردنە دەرەوەی ئەمریکییەکان و بەرتەسک کردنەوەی لێکەوتەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی کوردەکان ببنە هاوپەیمانی یەکتر. کوردەکان ئێستاکە دەریاچەی ئەسەدیان بەدەستەوەیە کە گرینگترین کێڵگەی نەوت و غازە زەوی و زاری باشی تێدایە بۆ وەرزێری.

بەبڕوای ئەم کارناسە مومکینە تورکیا و بەشار ئەسەد یارییێکی درێژخایەن لەگەڵ ئەمریکا دەست پێبکەن چوونکە ئەگەری ئەوە وێنا دەکەن کە ئەمریکا بەنیاز نییە دەست بە پڕۆژەیێکی قورس بۆ دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆ بۆ کوردەکان بکات کە تێچوووەکەشی بۆ واشنتۆن قورس دەبێت.

News Code 9102

Your Comment

You are replying to: .
captcha