بەپێی هەواڵی کوردپرێس شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێرێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا کاردانەوەی بەرانبەر بە بڕیاری ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل پیشان دا و ڕایگەیاند: سەرۆککۆماری ئەمریکا هەوڵی سڕینەوەی پرسی فەڵەستین دەدات بەڵام پشت بە خوا هەوڵەکانی بێئەنجام دەمێنێتەوە.
ناوبراو ئاشکرای کرد: ئەو هەوڵەی ترەمپ لە ڕاستیدا بۆ هاندانی ئۆمەتی ئیسلامی و هەموو جوامێرەکانی جیهان ئەنجام بووە و کاردانەوەی گونجاوی هەموو ئەوانیشی لێدەکەوێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە 15ی سەرماوەز لە کۆشکی سپی بڕیاری بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیلی واژۆ کرد و وتی: داوا لە وەزارەتی دەرەوە ئەکەم ئامادەکاری بکات بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تلابیبەوە بۆ بەیتولموقەدەس.
Your Comment