عەلی باپیر: داوا لە ئێران دەکەین ڕۆڵی کاریگەرى خۆی لە نزیک کردنەوەى هەرێم و بەغداد ببینێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی باپیر ئەمیرى کۆمەڵی ئیسلامی داوای لە ئێران کردووە ڕۆڵی کاریگەرى خۆی لە نزیک کردنەوەى هەرێم و بەغداد ببینێت بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێڕاقدا.

کوردپرێس: ئەنجومەنى سیاسیی کۆمەڵ بڵاوی کردەوە، عەلی باپیر ئەمیرى کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ كونسووڵی گشتیی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕای­گەیاندووە، داوای له‌ كونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووە كه‌ كۆماری ئیسلامی ده‌وری ئه‌رێنیی خۆی ببینێ‌ له ‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان ‌و به‌غداد".

ئاماژە بەوەش کراوە، داوای کردووە ئێران ڕۆڵ ببینێـت لە ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێڕاقدا و هانده‌ری نه‌هێشتنی باری نائاساییی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا بێ‌ به‌شێوه‌یێك بێ‌ كه‌ دادپه‌روه‌ریی تێدا بچه‌سپێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرباری ئەوەى چەند جارێک سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ڕای­گەیاندووە، کە هەرێم پابەندى بڕیاری دادگای فیدراڵی و یەکپارچەىیی خاکى عێراق دەبێت و خوازیاری دەست پێکردنى گفتوگۆکانە لەگەڵ بەغداد بەڵام تا ئێستا حکوومەتى ناوەند بە تەواوی نەهاتووەتە سەر خەت بۆ دەست پێکردنی دانووستانەکان.

سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی :

كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتیی نیشتمانی لەسەر گۆڕینی كاندیدەكەی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك هاتە دەنگ و بەپرسێكی ئەو حزبەش وێڕای رەت­كردنەوەی ئەو جۆڕە هەواڵانە، رای­گەیاند: پارتی دیموكرات لە پشت بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەوەیە.

غازی كەركووكی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی، رای­گەیاند: بەهیچ شێوەیێك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە و تەنها كاندیدی یەكێتی و مەڵبەندی كەركووك رزگار عەلی-یە و ئەوەشی ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە دوورە لەڕاستییەوە.

ناوبراو راشی­گەیاند: یەكێتی هیچ كەسێكی دیكەی جگە لە رزگاری عەلی بۆ ئەو پۆستە بە زارەكیش دیاری نەكردوە.

کەرکووکی وتیشی: "بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە پارتی دیموكراتی لە پشتەوەیە و دەیانەوێت كێشە دروست بكەن و تەنها مەبەستیان تێكدانی دۆخی كەركووكە بەهەموو شێوەیێك"

سەرچاوە: snnc

News Code 9092

Your Comment

You are replying to: .
captcha