کوردپرێس: ئەنجومەنى سیاسیی کۆمەڵ بڵاوی کردەوە، عەلی باپیر ئەمیرى کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ كونسووڵی گشتیی ئێران له ههولێر ڕای­گەیاندووە، داوای له كونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووە كه كۆماری ئیسلامی دهوری ئهرێنیی خۆی ببینێ له ئاسایی كردنهوهی پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و بهغداد".
ئاماژە بەوەش کراوە، داوای کردووە ئێران ڕۆڵ ببینێـت لە دهست پێكردنهوهی وتووێژهكان لهچوارچێوهی دهستووری عێڕاقدا و هاندهری نههێشتنی باری نائاساییی نێوان ههرێم و بهغدا بێ بهشێوهیێك بێ كه دادپهروهریی تێدا بچهسپێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرباری ئەوەى چەند جارێک سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ڕای­گەیاندووە، کە هەرێم پابەندى بڕیاری دادگای فیدراڵی و یەکپارچەىیی خاکى عێراق دەبێت و خوازیاری دەست پێکردنى گفتوگۆکانە لەگەڵ بەغداد بەڵام تا ئێستا حکوومەتى ناوەند بە تەواوی نەهاتووەتە سەر خەت بۆ دەست پێکردنی دانووستانەکان.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی :
كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتیی نیشتمانی لەسەر گۆڕینی كاندیدەكەی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك هاتە دەنگ و بەپرسێكی ئەو حزبەش وێڕای رەت­كردنەوەی ئەو جۆڕە هەواڵانە، رای­گەیاند: پارتی دیموكرات لە پشت بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەوەیە.
غازی كەركووكی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی، رای­گەیاند: بەهیچ شێوەیێك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە و تەنها كاندیدی یەكێتی و مەڵبەندی كەركووك رزگار عەلی-یە و ئەوەشی ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە دوورە لەڕاستییەوە.
ناوبراو راشی­گەیاند: یەكێتی هیچ كەسێكی دیكەی جگە لە رزگاری عەلی بۆ ئەو پۆستە بە زارەكیش دیاری نەكردوە.
کەرکووکی وتیشی: "بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە پارتی دیموكراتی لە پشتەوەیە و دەیانەوێت كێشە دروست بكەن و تەنها مەبەستیان تێكدانی دۆخی كەركووكە بەهەموو شێوەیێك"
سەرچاوە: snnc
Your Comment