چین چه‌كی دژه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان ئاشكرا ده‌كات

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- چین ئه‌و چه‌كه‌ نوێیه‌ی ئاشکرا كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به ‌شكاندنی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانییه‌كان‌ و چه‌كه‌كه‌ش چه‌كێكی لێزه‌ری تایبه‌ته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای "GuoRong"ه‌وه‌ دروست كراوه‌ كه‌ به ‌سیسته‌مێكی لێزه‌ری به‌هێز كار ده‌كات و تایبه‌ته‌ به ‌شكاندنی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ بچووكه‌كان.

كۆمپانیاكه‌ چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێک داناوه‌ كه‌ چه‌ند سیسته‌مێكی تیشكی تێدایه ‌و ئه‌و سیسته‌مانه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و دواتر هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ری ‌و تێک ده‌شكێنرێت.

سیسته‌مه‌كه‌ به ‌درێژایی 55 كیلۆمه‌تر كار ده‌كات‌ و له ‌به‌رزی زیاتر له‌ 600 مه‌تریشه‌وه‌ ده‌توانێت به ‌رێژه‌ی 100% ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9089

Your Comment

You are replying to: .
captcha