ئه‌مڕۆ گرینگترین دۆسیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ دادگه‌ لێک ده‌درێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- دوای 399 ڕۆژ ئاماده‌ کردنی داوای سزا بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌ گرینگترین دۆسیه‌ی ناوبراو به‌ ئاماده‌بوونی هه‌زار و 250 پارێزه‌ر و تێکڕای نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ زیندانی سینجانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستی پێده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌یێکی گرینگی ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که‌ 31 داوای سزا به‌ تۆمه‌تی "دامه‌زراندنی گرووپی تیرۆریستی" له‌و دۆسیه‌دایه‌؛ ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی زیندانی سینجانی ئه‌نقه‌ره‌ پاش 399 ڕۆژ زیندانی‌کران له‌ نه‌بوونی ده‌میرتاش به‌ڵام به‌ ئاماده‌ بوونی تێکڕای نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان، ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ و وه‌فده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ستی پێده‌کرێت.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌زار و 250 پارێزه‌ر به‌رگری له‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیش ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ تێکڕای نوێنه‌ران له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاماده‌ ده‌بن.

خودی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری ناکات و به‌پێی ئه‌و شته‌ی پارێزه‌رانی ناوبراو ڕایان‌گه‌یاندووه‌ هۆکاره‌که‌ی ڕێوشوێنی ئه‌منییه‌.

داواکاری دۆسیه‌که‌ خوازیاری خوێندنه‌وه‌ی به‌رگرینامه‌ی ده‌میرتاش له‌ ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و داواکارییه‌ش له‌لایه‌ن ده‌میرتاشه‌وه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9079

Your Comment

You are replying to: .
captcha