هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی بودجه‌ی 2018ی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌وڵێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی بودجه‌ی 2018ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد له‌گه‌ڵ داگلاس سیلمان باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا دیداری کرد‌ و قه‌یرانی بودجه‌ی 2018ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدایان خستۆته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا پێی وایه‌ که‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو به‌شێک له‌ عێراق و نه‌ک جیا له‌و وڵاته‌ و به‌پێی ده‌ستوور ته‌عامول بکات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: باڵوێزی ئه‌مریکا ناوبراوی دڵنیا کردۆته‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ی، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی به‌په‌له‌ی قه‌یرانی بودجه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا چڕ کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌ن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9062

Your Comment

You are replying to: .
captcha