ڕێگاکانی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە خزۆک دەبن

بەشی کوردستان- بەپێی پێش بینییەکانی ئیدارەی کەشناسیی لە کۆتایی ڕۆژی چوارشەممەوە بارین لە پارێزگای کوردستان دەست پێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی کەشناسیی پارێزگای کوردستان ڕای­گەیاند: پاڵەپستۆیێکی بارین لە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە دەگاتە پارێزگای کوردستان و بەو هۆیەشەوە ڕێگاکانی پارێزگا خزۆک دەبن.

نەشمیل ئەحمەدیان کارناسی ئیدارەی کەشناسیی لەو بارەیەوە دەڵێت: بەهۆی سارد بوونی هەواوە بارینی بەفر چاوەڕوان دەکرێت و زۆرینەی چالاکیی ئەو پاڵەپستۆیە ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەڵکردنی با لە ماوەی بارینی بەفردا دەبێتە هۆی دابەزینی مەودای بینین و هاتووچۆ کردن لە ڕێگا و ملەکاندا دژوار دەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9054

Your Comment

You are replying to: .
captcha