بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی کەشناسیی پارێزگای کوردستان ڕای­گەیاند: پاڵەپستۆیێکی بارین لە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە دەگاتە پارێزگای کوردستان و بەو هۆیەشەوە ڕێگاکانی پارێزگا خزۆک دەبن.
نەشمیل ئەحمەدیان کارناسی ئیدارەی کەشناسیی لەو بارەیەوە دەڵێت: بەهۆی سارد بوونی هەواوە بارینی بەفر چاوەڕوان دەکرێت و زۆرینەی چالاکیی ئەو پاڵەپستۆیە ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵکردنی با لە ماوەی بارینی بەفردا دەبێتە هۆی دابەزینی مەودای بینین و هاتووچۆ کردن لە ڕێگا و ملەکاندا دژوار دەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment