بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەنوەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای­گەیاند: دەستەی دەستپاکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە هەر چەشنە هەوڵێک دەکات کە داراییە دزراوەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە دەستی خەڵکی کوردستان.
ئەنوەر زیادی کرد: هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و سێ دەسەڵاتەکەشی سەربەخۆن، بۆیەش دەڵەتی فیداڵ بۆی نییە لە کاروباری ناوخۆی هەرێمدا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هەمبەر گەندەڵی تەداخول بکات.
سەرچاوە: کەناڵی «الرافدین»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment