به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و فێستیڤاڵه به مه‌به‌ستی پاراستن و هه‌ڵگرتنی شێعر و لایه لایه‌ی کوردی و ئاوڕدانه‌وه له ئه‌ده‌بی منداڵان و سه‌ربه‌خۆ کردنی شێعری گه‌وره‌ساڵان و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌ده‌بی کوردی به به‌شداریی لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگ له پارێزگای ئیلام، کوردستان، کرماشان، لوڕستان، خووزستان، هه‌مه‌دان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به سێ شێوه‌زاری کوردی و لوڕی و له‌کی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و فێستیڤاڵه ئه‌ده‌بییه تا ئێستا دوو جاری دیکه‌ش له‌ژێر ناوی منداڵ و مه‌لیچکدا به‌ڕێوه چووه و ئه‌مساڵیش دیسانه‌وه ناوی منداڵی لێ نراوه و پارێزگای ئیلام و شاری ئه‌یوان میوانداری فێستیڤاڵه‌که ده‌بێت.
له دوو خولی ڕابردووی فێستیڤاڵه‌که‌شدا چه‌ندین زانا و مامۆستای ئه‌ده‌بی وه‌کوو مامۆستا که‌زازی به‌شداری فێستیڤاڵه‌که بوون.
بڕیارده‌ری فێستیڤاڵه‌که ڕای‌گه‌یاندووه: ته‌نها ئه‌و به‌رهه‌مانه له فێستیڤاڵه‌که‌دا قبووڵ ده‌کرێن که له‌سه‌ر شێوه‌زارێکی کوردی و بۆ منداڵان هۆنرابێته‌وه. هه‌روه‌هاش ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌نێردرێنه فێستیڤاڵه‌که نابێت له هیچ گۆڤار یان کتێبێک‌دا چاپ کرابێت. هه‌ر به‌شداربوویێکی فێستیڤاڵه‌که‌ش ده‌توانێت 5 به‌رهه‌م بۆ ئه‌و مێهره‌جانه بنێرێت. لایه‌نگرانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ش ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی مێهره‌جانه‌که به‌ڕێ بکه‌ن که ئه‌مه‌ش ناونیشانه‌که‌یه‌تی؛ ئه‌یوان، شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، بنکه‌ی شێعر و ئه‌ده‌ب، کۆدی پۆستی 53938-69416 یان به ژماره ته‌له‌فۆنی 08433235569 پێوه‌ندی بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment