ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی داوای لێخۆشبوون له‌ ژماره‌یێک تاوانبار قبووڵ ده‌کات

به‌شی ئێران- ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش به‌ بۆنه‌ی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه‌ پێشنیاری لێخۆشبوون و سووک کردنی سزای 1007 تاوانبار قبووڵ ده‌کات که‌ له‌ مه‌حکه‌مه‌ی عام و مه‌رجه‌عی دادی هێزی چه‌کدار و ئیداره‌ی ته‌عزیراتی حکوومی حوکمیان بۆ ده‌رکرابوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا سادق ئامۆلی لاریجانی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی داد له‌ ڕێگای نامه‌یێکه‌وه‌ داوای له‌ ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش کردبوو پێشنیاری سووک کردن یان لێخۆشبوون و گۆڕینی سزای هه‌ندێک له‌ تاوانباران که‌ مه‌رجی پێویستی کۆمیسیۆنی ناوه‌ندیی لێخۆشبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادیان هه‌یه‌، قبووڵ بکات که‌ پێشنیاره‌که‌ش بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌ی 11ی ماده‌ی 110ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی ئێران له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خامنه‌یییه‌وه‌ په‌سه‌ند کرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9040

Your Comment

You are replying to: .
captcha