فوئاد مه‌عسووم و هادی عامری: پێویسته‌ متمانه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بکرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک­کۆماری عێراق و هادی عامری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌در ئه‌مڕۆ ڕایان­گه‌یاند: پێویسته‌ متمانه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بکرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک­کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ بڵاوی کرده‌وه: فوئاد مه‌عسووم سه‌ردانی هادی عامری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌دری کردووه‌ و گفتوگۆیان کردووه‌ له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌کان له‌ وڵاتدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ هه‌ر دوو لا به‌ پێویستیان زانی متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بکرێته‌وه‌ و کار بکرێت له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنی گفتوگۆیێکی برایانه‌ی نزیک، به ‌شێوه‌یێک دڵنیایی ئه‌وه‌ بدات که‌ بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتنێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کانی ئێستا، که‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی تێدا ڕه‌چاو بکرێت له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌ستوور.

هه‌ر دوو لا ستایشی ئیراده‌ی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عێراقیشیان کردووه‌ له‌ کارکردن بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و سه‌رخستنی تاقیکردنه‌وه‌ی دیموکراسی له‌ وڵاتدا.

ئه‌وه‌ له‌ کاتیکدایه‌ له‌ ڕۆژی ٣٠ نۆڤێمبێری ٢٠١٧دا هه‌ر یه‌که‌ له‌ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک­کۆمار و سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ حکوومه‌تی فیدراڵی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشت به‌ گفتوگۆی ڕاسته‌قینه‌ ببه‌ستن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران و کێشه‌کانی نێوانیان. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک­کۆماری عێراق و هادی عامری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌در ئه‌مڕۆ ڕایان­گه‌یاند: پێویسته‌ متمانه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بکرێته‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆک­کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوی کرده‌وه‌: فوئاد مه‌عسووم سه‌ردانی هادی عامری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌دری کردووه‌ و گفتوگۆیان کردووه‌ له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌کان له‌ وڵاتدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ هه‌ر دوولا به‌ پێویستییان زانی متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بکرێته‌وه‌ و کار بکرێت له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنی گفتوگۆیێکی برایانه‌ی نزیک، به‌شێوه‌یێک دڵنیاییی ئه‌وه‌ بدات که‌ بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتنێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کانی ئێستا، که‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی تێدا ره‌چاو بکرێت له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌ستوور.

هه‌ر دوو لا ستایشی ئیراده‌ی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عێراقیشیان کردووه‌ له‌ کارکردن بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و سه‌رخستنی تاقیکردنه‌وه‌ی دیموکراسی له‌ وڵاتدا.

ئه‌وه‌ له‌ کاتیکدایه‌ له‌ ڕۆژی ٣٠ی نۆڤێمبێری ٢٠١٧دا هه‌ر یه‌که‌ له‌ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک­کۆمار و سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ حکوومه‌تی فیدراڵی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشت به‌ گفتوگۆی ڕاسته‌قینه‌ ببه‌ستن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران و کێشه‌کانی نێوانیان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9039

Your Comment

You are replying to: .
captcha