به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود هاوسه‌رۆکی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له سووریا ڕایگه‌یاندووه: کورده‌کانی سووریا ئاماده‌ن ئه‌رکی دابین کردنی ئه‌منییه‌تی هێزه ڕووسییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
ژێنڕاڵ یۆگنی پاپلاڤۆسکی فه‌رمانده‌ی هێزه ڕووسییه‌کانیش ڕایگه‌یاندووه: سه‌نته‌ری ڕووسیی چاودێریی ئاشتی به یاوه‌ریی نوێنه‌رانی خۆجێیی له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ڕێگا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان خۆش ده‌که‌ن.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له سووریا به‌م زووانه به ته‌واوه‌تی له تیرۆریستان پاک ده‌بێته‌وه.
نووری مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: هێزی کوردی سووریا له‌ژێر فه‌رمانده‌ییی هێزه ڕووسییه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن. ناوبراو سپاسی هێزه‌کانی ڕووسیای کرد.
ژێنڕاڵ یۆگنی پاپلاڤۆسکی وتیشی: هێزه‌کانی ڕووسیا به مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردنی کورده‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات 672 که‌یسی فڕینیان ئه‌نجام داوه و له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌دا 1450 مۆڵگه‌ی داعشیان کردۆته ئامانج.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تاسی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment