سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ فه‌ڕه‌نسا نادیپلۆماسی‌ بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌ر به‌رپرسێکی عێراق که‌ بیه‌وێت سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ماهه‌نگ بێت به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا به‌ بێ هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خالد ئه‌سه‌دی ڕای‌گه‌یاندووه‌: ته‌عامولی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌ دیدار له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیدا نادیپلۆماسی بووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی ئه‌و دیداره‌ داوای ڕوونکردنه‌وه‌ له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکات چوونکه‌ ته‌عامولی به‌غدا له‌گه‌ڵ قه‌یرانی هه‌رێم به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9036

Your Comment

You are replying to: .
captcha