به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوام چامسکی زمان‌ناس، فه‌یله‌سووف و شرۆڤه‌کاری ئه‌مریکی له ڕێگای په‌یامێکه‌وه پاڵپشتیی خۆی له‌و که‌سایه‌تییه ئاکادیمیکانه ڕاگه‌یاندووه که به بۆنه‌ی واژۆ کردنی نامه‌یێکه‌وه بۆ کۆتایی هێنانی حکوومه‌تی تورکیا له دوژمنایه‌تی کردنی کورده‌کان دادگایی کراون.
بڕیاره ئه‌مڕۆکه 148 که‌سایه‌تیی ئاکادیمیک که نامه‌ی ئاماژه‌پێکراویان واژۆ کردبوو له به‌رانبه‌ر دادگه ئاماده ببن.
نامه‌که ناوی "ئێمه ده‌ستمان له‌م تاوانه‌دا نییه" نراوه و له‌و نامه‌یه‌دا داوا له ئه‌نقه‌ره کراوه کۆتایی به سیاسه‌تی کوشتنی به ئه‌نقه‌ست و کۆچ پێکردنی کورده‌کان و دیکه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که بهێنێت.
هه‌زار و 128 که‌سایه‌تی له 89 ئاکادیمیای تورکیا و هه‌روه‌هاش 335 که‌سی دیکه‌ش له ئاکادیمیا بیانییه‌کانه‌وه نامه‌که‌یان واژۆ کردووه.
چامسکیش له په‌یامه‌که‌ی خۆیدا وتوویه‌تی: دادگه‌یی کردنی ئه‌و که‌سایه‌تییانه زه‌برێکی قورس له عه‌داله‌ت ده‌دات.
ناوبراو هه‌روه‌هاش وتوویه‌تی: ده‌قی داوای سزاکه ئه‌وه پیشان ده‌دات که ئه‌و دۆسیه‌یه له بنه‌مادا په‌لاماری مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌دات بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی نامه‌که‌یان واژۆ کردوووه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خراوه‌ته پاڵ که داوایان له حکوومه‌ت کردووه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، سزادانی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، پێدانی باج به‌و هاووڵاتییانه‌ی خه‌ساری مادی یان ده‌روونییان لێکه‌وتووه" ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه هه‌موو ئه‌م داواکارییانه داوای مه‌عقوول و مه‌شرووعن. له‌و نامه‌یه‌شدا هیچ نابینرێت که پاڵپشتیی تیرۆری کردبێت.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment