به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی له‌و باره‌یه‌وه وتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێوه‌ندیی به محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریفه‌وه گرتووه و وێڕای سه‌ره‌خۆشی کردن و ده‌ربڕینی هاوخه‌می به بۆنه‌ی شه‌هیدکرانی هێزێکی سنوورپارێزی ئیرانه‌وه وتی: بکه‌ری ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ئه‌ندامانی په‌که‌که بوون.
به وته‌ی قاسمی، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕای­گه‌یاندووه: پۆلیسی تورکیا به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌کات و ئه‌نجامه‌که‌شی به به‌رپرسانی ئێران ڕاده‌گه‌یێنێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: له ڕێگای باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه به‌دواداچوونی ورد بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ین و ئێستاش ئاگادار کراوینه‌ته‌وه باری ته‌ندروستیی سێ برینداری ئه‌و ڕووداوه جێگیره.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قه له هێزی سنووره‌ڤانیی ئه‌و ناوچه‌یه کراوه و دوو هێزی سنوورپارێز و دوو کارناسی ئیداره‌ی ئاو بریندار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment