مینی دژه‌ تانک له‌ سنووره‌کانی مێهران سێ که‌سی کوشت

به‌شی ئیلام- مینی نه‌ته‌قیوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داسه‌پاو جارێکی دیکه‌ له‌ پارێزگای ئیلام کاره‌ساتی خولقاند و سێ که‌س له‌ شاری سنووریی مێهران گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێک که‌ ده‌گوترێت دژه‌ تانک بووه‌ سێ که‌س له‌ مێهران گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.

گوژمه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌کان به‌ ڕاده‌یێک بووه‌ که‌ قوربانیان بریتی له‌ دوو ژن و پیاوێک ده‌سبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

تا ئێستا هۆکاری وردی ئه‌م کاره‌ساته‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگاوه‌ ڕانه‌گه‌یێندراوه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی سێ ده‌یه‌ زیاتره‌ شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق کۆتاییی هاتووه‌ ته‌قینه‌وه‌ی مینی پووچه‌ڵ نه‌کراو له‌ ناوچه‌کانی پارێزگای ئیلام هێشتاش هه‌ر کاره‌سات ده‌خولقێنێت و زیان له‌ گیان و ماڵی خه‌ڵک ده‌دات.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ چه‌ندین جار ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی پارێزگای ئیلام له‌ مین و که‌رسته‌ی مه‌ترسیداری جه‌نگی پاک کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9019

Your Comment

You are replying to: .
captcha