تره‌مپ و ماكرۆن داواى چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

به‌شی جیهان- سه‌رۆكى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رى ئاشتیيانه‌ و گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌يێندراوێكدا كۆشكى سپىی ئه‌مريكا ڕای­گه‌ياند: هه‌ريه‌ک له‌ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌يوه‌ندييێكى ته‌له‌فۆنيان ئه‌نجام داوه‌.

به‌ گوێره‌ى ڕاگه‌يێندراوه‌كه‌، له‌و په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌دا هه‌ر دوو سه‌رۆک ڕايان­گه‌ياندووه‌، پێويسته‌ حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جياوازييه‌كانيان له‌ رێى گفتوگۆ و دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

پرسی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش یەكێكی دیكە بووە لەو تەوەرانەی كە ترەمپ و ماكرۆن تاووتوێیان كردووە، بێ ئەوەی لە ڕاگەیێندراوەكەی كۆشكی سپیدا زانیاری زیاتری لەو بارەوە ئاشكرا بكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9018

Your Comment

You are replying to: .
captcha