به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاهین عه‌لیزاده قایمقامی شاری ماکوو له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قه له هێزی سنوورهڤانیی ئه‌و ناوچه‌یه کراوه و دوو هێزی سنوورپارێز و دوو کارناسی ئیداره‌ی ئاو بریندار بوون.
ناوبراو زیادی کرد: برینداره‌کان بۆ تاوتوێ کردنی کاروباری ئاوی سه‌ر سنووری نێوان هێڵی سنووری 13 و 14 سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان کردبوو.
قایمقامی ماکوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: برینداره‌کان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌کان و بابه‌ته‌که‌ش به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت.
محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواش گوتی: پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بریندار بوونی ئه‌و چه‌ند که‌سه له سنووری ئێران و تورکیامان پێگه‌یشت و ئاگادار بووینه‌وه برینداران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای قارسی تورکیا گوازراونه‌ته‌وه له ڕێگای باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه له تورکیا به‌دواداچوونمان بۆ بابه‌ته‌که کرد.
ناوبراو زیادی کرد: له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌که‌مانه‌وه پێوه‌ندیم به جه‌نابی ڕه‌حمی دۆغان پارێزگاری قارس کرد و به‌دواداچوونمان بۆ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشکیی برینداران کردووه و پارێزگاری قارسیشی ڕایگه‌یاندووه کۆپته‌ری هه‌ڵگری برینداره‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ی قارس نیشتووه‌ته‌وه و هه‌موو ئێکیپی عه‌مه‌لیات و نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی قارس ئاماده بوون و هه‌موو شتێک له‌ژێر چاودێریی ئێمه‌دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment