سزاكانی‌ سه‌ر هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌...یه‌كێتی ناوه‌ڕۆكی‌ نوسراوه‌كه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆم له ‌لایه‌ن دادگای‌ ئیتحادییه‌وه‌، فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ سزاكانی‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی ڕای­ده‌گه‌یێنێت نووسراوێكیان بۆ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رز كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت: پێویسته‌ به‌په‌له‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای ئیتحادیی بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د.فه‌رهاد قادر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا بۆ SNNی‌ ڕای­گه‌یاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ ئیتحادییه‌وه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆم درا، واژۆمان كۆ كرده‌وه‌ و نووسراوێكمان بۆ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌رز كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌په‌له‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای ئیتحادیی بكرێت.

ئاشكراشی كرد، له‌نووسراوه‌كه‌دا داوامان كردووه‌ وه‌ک چۆن دادگا تێڕوانینی‌ خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆم، له‌سه‌ر سزاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ هه‌ڵویستی‌ خۆی ڕابگه‌یێنێت.

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه‌: ئه‌ركی‌ دادگای‌ فیدراڵی شی كردنه‌وه‌ی‌ بڕگه‌ ده‌ستورییه‌كانه‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆمی‌ ڕه‌ت كرده‌وه‌ پێویسته‌ به ‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و سزایانه‌ش ره‌ت بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی پرۆسه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر كورد و هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌پێندراوه‌، به‌تایبه‌ت داخستنی‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان و جووڵانی‌ هێز و نه‌ناردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران.

باسی له‌وه‌ش كرد ماوه‌ی‌ دوو رۆژه‌ نووسراوه‌كه‌یان خستۆته‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌ن و له‌وێشه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای ئیتحادیی ده‌كرێت و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر داواكه‌مان ده‌كرێت،"پێویسته‌ دادگا بۆچوونی‌ خۆی له‌باره‌ی‌ سزاكانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ربڕێت كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی‌ عێراقی پێوه‌ی‌ پابه‌ند بێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9016

Your Comment

You are replying to: .
captcha