بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای بەریتانیایی گەنەڵ ئینێرجی دەڵێت: کاتێک کە سەرقاڵی کەندنی بیرە نەوتێک بووە لە کێڵگەی تەق تەق کێڵگەیێکی نەوتی فراوان دەدۆزرێتەوە.
ئەو کۆمپانیایە لە بەیاننامەیێکدا ڕاشی گەیاند: ئەو کێڵگە نەوتییە کە دۆزیویەتەوە لە قووڵایی 3100 مەتریی زەویندایە و کوالێتییێکی باشی هەیە. ئەو ڕووداوە بوەتە هۆی دڵخۆشیی بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە و بەڵام دەڵێت: هێشتاکە ناتوانن لەبارەی ڕێژەی پاشەکەوتی نەوتیی ئەو کێڵگەیەوە بدوێن.
لە ئێستادا ڕۆژانە 15000 بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تەق تەق بەرهەم دەهێنرێت.
سەرچاوە: ڕۆیتێرز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment