لە کێڵگەیێکی نەوتی هەرێمدا نەوتێکی فراوان دەدۆزرێتەوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای بەریتانیایی گەنەڵ ئینێرجی ڕای گەیاند: کێڵگەیێکی نەوتی خاوی فراوانی لە بیرە نەوتییەکانی تەق تەق لە هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای بەریتانیایی گەنەڵ ئینێرجی دەڵێت: کاتێک کە سەرقاڵی کەندنی بیرە نەوتێک بووە لە کێڵگەی تەق تەق کێڵگەیێکی نەوتی فراوان دەدۆزرێتەوە.

ئەو کۆمپانیایە لە بەیاننامەیێکدا ڕاشی گەیاند: ئەو کێڵگە نەوتییە کە دۆزیویەتەوە لە قووڵایی 3100 مەتریی زەویندایە و کوالێتییێکی باشی هەیە. ئەو ڕووداوە بوەتە هۆی دڵخۆشیی بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە و بەڵام دەڵێت: هێشتاکە ناتوانن لەبارەی ڕێژەی پاشەکەوتی نەوتیی ئەو کێڵگەیەوە بدوێن.

لە ئێستادا ڕۆژانە 15000 بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تەق تەق بەرهەم دەهێنرێت.

سەرچاوە: ڕۆیتێرز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9013

Your Comment

You are replying to: .
captcha