ئه‌مریکا هه‌وڵی فراوان کردنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ عێراق ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق وتوویه‌تی: ئه‌مریکا هه‌وڵی فراوان کردنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ عێراق ده‌دات ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی زیاد کردنی هژموونیی خۆی و جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌کانی له‌و وڵاته‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێسکه‌نده‌ر وتووت ڕای­گه‌یاندووه‌: ئه‌مریکا به‌تایبه‌ت پاش زاڵبوونی داعش به‌ سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌ی عێراقدا ده‌ستی داوه‌ته‌ دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی عێراق و ئێستاش به‌ مه‌به‌ستی فراوان کردنی ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییانه‌ و زیادتر کردنی هژموونیی خۆی و جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌کانی له‌ عێراق هه‌وڵ ده‌دات.

وتووت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئێستاکه‌ زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار هێزی سه‌ربازی و ڕاوێژکاری ئه‌مریکی به‌ پاساوی مه‌شق کردن به‌ هێزی عێراقی هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌که‌ و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیش بۆ به‌رده‌وام بوونی هه‌بوونی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق کاریگه‌ر بووه‌.

ناوبراو جه‌ختی کردووه‌ته‌وه‌: هه‌بوونی هێزی ئه‌مریکی له‌ عێراق ناشه‌رعی و ناده‌ستوورییه‌ چونکه‌ له‌ ڕێککه‌وتنامه‌یێکی ستراتێژیکی واژۆ کراوی نێوان عێراق و ئه‌مریکا هیچ بڕگه‌یێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی هێزی ئه‌مریکی له‌ عێراق یان دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکی له‌ خاکی ئه‌و وڵاته‌دا نابینرێت.

سه‌رچاوه‌: "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8999

Your Comment

You are replying to: .
captcha