به‌غدا وای کرد کۆمه‌ڵگای جیهانی پێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست­پێبکه‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی میدیاییی مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵێت: دژایه‌تی کردنی به‌غدا بۆ ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست­پێبکه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کیفاح مه‌حموود به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: هه‌موو به‌رپرسه‌ بیانییه‌کان به‌ سه‌رۆک­وه‌زیرانی به‌ریتانیاشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا دیداریان کردووه‌ و داوایان له‌ حکوومه‌تی فیدڕاڵ کردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکه‌نه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌: زلهێزانی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و که‌نه‌داش داوایان له‌ به‌غدا کردووه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست­پێبکاته‌وه‌.

کیفاح مه‌حموود وتیشی: ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌ که‌ مل به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم نادات و کۆمه‌ڵگای جیهانیش ئه‌وه‌ ده‌زانێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ زیاتر له‌ 55 ماده‌ی ده‌ستووری عێراقی پشت گوێ خستووه‌. مه‌ترسیدارترین ماده‌ی پشت گوێ خراوی ده‌ستووری عێراقیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ ناکۆکیی نێوان هه‌رێم و پارێزگا عێراقییه‌کان چه‌کی به‌کار هێنا و هێرشی کرده‌ سه‌ر که‌رکووک و ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8997

Your Comment

You are replying to: .
captcha