به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کیفاح مه‌حموود به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه: هه‌موو به‌رپرسه بیانییه‌کان به سه‌رۆک­وه‌زیرانی به‌ریتانیاشه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا دیداریان کردووه و داوایان له حکوومه‌تی فیدڕاڵ کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست به گفتوگۆ بکه‌نه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: زلهێزانی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و که‌نه‌داش داوایان له به‌غدا کردووه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست­پێبکاته‌وه.
کیفاح مه‌حموود وتیشی: ئه‌وه ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه که مل به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم نادات و کۆمه‌ڵگای جیهانیش ئه‌وه ده‌زانێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ زیاتر له 55 ماده‌ی ده‌ستووری عێراقی پشت گوێ خستووه. مه‌ترسیدارترین ماده‌ی پشت گوێ خراوی ده‌ستووری عێراقیش ئه‌وه‌یه که به‌غدا به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به ناکۆکیی نێوان هه‌رێم و پارێزگا عێراقییه‌کان چه‌کی به‌کار هێنا و هێرشی کرده سه‌ر که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکییه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment