به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گڵۆباڵ ڕیسرچی که‌نه‌دا له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به ئه‌و ڕاپۆرتانه کردووه که باسی بڕینی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریا ده‌که‌ن و له ئه‌نجامدا نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ته‌نها ڕواڵه‌تی بابه‌ته‌که‌یه و به ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندووه به‌نیازه تا ئه‌و کاته‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌دۆزرێته‌وه له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنێته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت واشنتۆن پشت له کورده‌کان نه‌کات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو که به گوێره‌ی دانپێدانانی هه‌ندێک به‌رپرسی ئه‌مریکی ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هێزی ئه‌مریکی له سووریا 4 قاتی ئه‌و ژماره‌یه بووه که ڕای‌گه‌یێندراون. ژماره‌ی هێزه‌کان ده‌گاته 2 هه‌زار که‌س ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت واشنتۆن به‌نیازه بۆ ماوه‌یێکی زیاتر له سووریا بمێنێته‌وه و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش بۆ کورده‌کان ده‌ڕه‌خسێت که پاڵپشتیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌و هێزانه به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به لێدوانه‌که‌ی مانگی ئه‌یپڕێڵی تره‌مپ کراوه که باسی ده‌سه‌ڵات پێدانی به ته‌واوه‌تی به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ی کردووه بۆ پڕچه‌ک کردنی کورده‌کانی سووریا.
گڵۆباڵ ڕیسرچ نووسیویشیه‌تی: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا بزانێت به‌رده‌وام بوونی ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا پێویسته به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و کاره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌س نازانێت تره‌مپ له گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان چ ده‌سته‌واژه‌یێکی به‌کار هێناوه هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تره‌مپ بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌ره‌چه‌یێک و ڕێگاچارێک له ته‌کنیکی زمان که‌ڵکی وه‌رگرتبێت.
ئه‌و ڕاپۆرته هه‌روه‌هاش گوتوویه‌تی: ئه‌مریکا مومکینه هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بکاته پاساوێک بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی به‌رده‌وام بوونی خۆی له سووریا و ناوچه‌ی دژه‌فڕین بڕه‌خسێنێت. ئه‌وه‌ش هه‌مان کاره که له هه‌رێمی کوردستان کردی. له‌باره‌ی خه‌یانه‌تی ئه‌مریکا له کورده‌کان ده‌کرێت ئه‌وه بڵێین له هه‌رێمی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریاوه 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازی و 10 بنکه‌ی سه‌ربازی نه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مریکا خه‌یانه‌تی له کورده‌کانی عێراق کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment