کاردانه‌وه‌ی به‌غدا به‌ وته‌کانی ماکرۆن سه‌باره‌ت به‌ حه‌شدی شه‌عبی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ داواکارییه‌که‌ی ماکرۆن بۆ سڕینه‌وه‌ی گرووپه‌کانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ڕای­گه‌یاند: ئه‌مه‌ بابه‌تێکی ناخۆییه‌ و ته‌نیا پێوه‌ندیی به‌ عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێکدا بۆ "المعلومه‌" سه‌باره‌ت به‌ داواکارییه‌که‌ی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سڕینه‌وه‌ی ناوه‌ناوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتی: ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێکه‌ له‌ پێکهاته‌ی ئه‌منیی عێراق و دامه‌زراندنیشی له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی وڵاته‌وه‌ په‌سند کراوه‌ بۆیه‌ش ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌واو ناوخۆیییه‌.

حه‌دیسی زیادیشی کرد: عێراق داوا ده‌کات هه‌موو وڵاتان ڕێز له‌ سه‌ربه‌خۆیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عێراق بگرن و له‌و بابه‌ته‌ تێبگه‌ن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ سه‌رۆک ­کۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی شه‌ممه‌/ 11ی سه‌رماوه‌ز داوای له‌ به‌رپرسانی عێراق کرد هه‌موو گرووپه‌ میلیشیا عێراقییه‌کان له‌وان حه‌شدی شه‌عبی بسڕنه‌وه‌ و ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌ولێر-به‌‌غدا جێبه‌جێ بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8976

Your Comment

You are replying to: .
captcha