ئیئتیلافی ڕیفۆرمخوازان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان داوای لە هەولێر کرد دان بە شکستەکانی خۆی لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستاندا بنێت و داواشی کرد ئیئتیلافی ڕیفۆرمخوازان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سالار مەحموود لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕای گەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت دان بە شکستەکانی خۆی لە ئیدارەدانی هەرێمیدا بنێت، چوونکە دان نەنان بەو شکستانەدا خەساری گەورەی لێدەکەوێتەوە.

مەحموود جەختی کردەوە لە سەر گرنگایەتیی هەوڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وتی ئاشتی هەورامی هۆکاری هەموو شکستەکانی پیشەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.

ناوبراو داواشی کرد بە بۆنەی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ گەندەڵی ئیئتیلافی ڕیفۆرمخوازان لە هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی SNG

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8966

Your Comment

You are replying to: .
captcha