120 تیمی تیرۆریستی له‌ وڵاتدا تێکشکێندراون

به‌شی ئێران- وه‌زیری ئیتیلاعاتی وڵات ڕای­گه‌یاند: 120 تیمی تیرۆریستی به‌ ده‌ستی سه‌ربازانی ونی ئیمامی زه‌مان (عج) له‌ وڵاتدا تێکشکێندراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ید مه‌حموود عه‌له‌وی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئیداریی پارێزگای ئه‌لبورز ڕای­گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای شکستی داعش له‌ ناوچه‌که‌دا دوژمن هه‌ر به‌ته‌ما‌یه‌ زه‌بر له‌ نیزامی ئیسلامیی بدات و نابێ گوێ له‌و بابه‌ته‌ دابخرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی کرده‌ ساڵڕۆژی له‌دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی ئیسلام و وتی: حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) که‌متر له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یێک له‌ چۆڵگه‌ی عه‌ره‌بستان و له‌ نێوان هۆزه پرش و بڵاوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا توانیی تۆمه‌تی وه‌سه‌ت پێکبێنێت و هه‌موو زلهێزه‌کانی جیهان بێنێته‌ سه‌ر چۆک.

وه‌زیری ئیتیلاعاتی وڵات له‌ سه‌ر دووره‌په‌رێزی له‌ ململانێ و شه‌ڕ جه‌ختی کرده‌وه‌ و ده‌ری­بڕی: خزمه‌ت کردن به‌ خه‌ڵک نیعمه‌تێکی خوداییه‌ و شوکرانه‌ی ئه‌م نیعمه‌ته‌ش ده‌بێ خزمه‌تگوزاریی زیاتر به‌ خه‌ڵک بێت.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پاراستنی که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تیی خه‌ڵک پێی داگرت و وتی: له‌ فه‌رهه‌نگی ئیسلام و قورئان هه‌موو شتێک له‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی خه‌ڵک بنیات نراوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش که‌ خراپ ده‌جووڵێنه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی باش بکرێت تا وه‌کوو پێوه‌ندیی نێوان هه‌ر دوو لا باش ببێت.

عه‌له‌وی باسی له‌وه‌ش کرد دوژمنان ده‌یانه‌وێ ئاسایشی وڵات بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ته‌ئمین ده‌بێ ته‌واو هوشیار بن و خاڵه‌ کوێره‌کان بناسنه‌وه‌ تا وه‌کوو ببنه‌ ڕێگری چالاکیی دوژمنان.

ڕاشی­گه‌یاند: له‌ دۆخی ناله‌باری ناوچه‌که‌دا له‌ وڵاتی ئیسلامیی ئێران زیاتر له‌ 120 تیمی تیرۆریستی که‌ به‌ هێزی خراپه‌کاری بوون تێکشکێندراون و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی داموده‌زگاکان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ونی ئیمانی زه‌مان (عج) بووه‌.

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێز له‌ تێکۆشانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئیتیلاعاتی پارێزگای ئه‌لبورز گیرا و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ ناسێندرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8958

Your Comment

You are replying to: .
captcha