ئه‌مریکا به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکووکی به‌ کورده‌کان نه‌داوه‌

به‌شی جیهان- جه‌یمز جفری ده‌ڵێت: ئه‌مریکا پاراستنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی کورده‌کان به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت به‌ڵام به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه‌ نه‌وتییه‌کانی به‌ کورده‌کان نه‌داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس جه‌یمز جفری باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا که‌ له‌ سه‌ر دۆخی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێکخراوی هریتیجی تورکیا له‌ ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ چوو ڕای­گه‌یاند: ئه‌مریکا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ که‌ کورده‌کان به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ده‌ڵێن، پشتی له‌ کورد نه‌کردوووه‌ و داگیر کردنی که‌رکووک له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ندێک که‌سه‌وه‌ داگیرکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌و دێته‌ ئه‌ژمار.

جفری له‌ لێدوانه‌که‌یدا که‌ مانگنامه‌ی واشه‌نتۆن دیپلۆماتی ئه‌مریکا بڵاوی کردۆته‌وه‌ گوتوویه‌تی ئه‌مریکا پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی قه‌ڵه‌مڕه‌وی کوردستانی عێراق به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت به‌ڵام هه‌رگیز به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکووکی به‌کورد نه‌داوه‌. نه‌خوازه‌ڵا به‌و پێکهاته‌ حه‌شیمه‌تییه‌ و به‌و سه‌رمایه‌ 20 بۆ 30 ملیاردییه‌ نه‌وتییه‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌رگیز به‌شێک له‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورد نه‌بوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌شی کردوووه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ندێک ڕه‌فتاری کورد وه‌کوو به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆم وه‌ڵامێک بوو له‌ ئاستی ده‌سته‌واژه‌ی " انشاءالله ". من لای خۆمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک که‌سی دیکه‌دا ئه‌و پرسه‌م بۆ کورده‌کان شه‌فاف کردۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ بۆچی تا ئێستا ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ جێگای پرسیاره‌.

باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ میانی ساڵانی 2010 تا 2012 له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دژایه‌تی کردنی ئه‌مریکا، تورکیا و وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆم وتی: ڕیفراندۆم ئایدیایێکی خراب بوو و له‌حاڵێکدا هاته‌ ئاراوه‌ که‌ هێشتاکه‌ شه‌ڕی داعش ته‌واو نه‌بووبوو و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بوووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیری. ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆشداری دا به‌ڵام کورده‌کان به‌وه‌شه‌وه‌ ڕیفراندۆمیان کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8942

Your Comment

You are replying to: .
captcha