به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: له‌و ڕووه‌وه که ئۆپه‌راسیۆنی دژ به داعش گه‌شتۆته قۆناغی کۆتایی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له جێگای پڕچه‌ک کردنی کورده‌کانی سووریا ته‌رکیز بکرێته سه‌ر پاراستنی قهلهمڕهوهکان.
ناوبراو له میانی سه‌ردانی خۆی بۆ قاهیره ئاماژه‌ی به‌وه نه‌کرد که ئۆپه‌راسیۆنی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ کورده‌کانی سووریا ڕاگیرابێت و وتی: تورکیا داوای ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ناردنی چه‌ک بۆ کورده‌کانی سووریا ناسراو به YPGی کردووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا زیادی کرد: YPG پڕچه‌ک کراوه و له‌و ڕووه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی دژ به داعش ڕاده‌گیرێت ئه‌وانیش چیتر پێویستیان به چه‌ک نابێت. له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوونی هێزی ئاسایش و به‌کارهێنانی پۆلیس پێویسته. ئه‌و هێزانه‌ش ده‌بێت له هێزی خۆجێی سووریا بن.
ئه‌و پرسیاره‌ش له ماتیز کرا ئایا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا پڕچه‌ک کردنی YPG ڕاده‌گرێت؟ ماتیز وڵامی دایه‌وه، به‌ڵێ ئێمه به نیازین ڕاست به‌و ڕێگایه‌دا بچین که سه‌رۆک­کۆمار دایدهنبێت.
ژماره‌یێک به‌رپرسی ئه‌مریکی ئاماژه‌یان به‌وه داوه ئه‌مریکا ئه‌و چه‌که قورسانه‌ی داویه‌ته YPG لێیان ده‌سێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌و هێزانه چه‌کی سووکیان به‌ده‌سته‌وه ده‌مێنێت.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی زیاتر له 400 هێزی ئه‌مریکی له سووریا کردووه که ئه‌رکی پشتیوانی کردنی کورده‌کانی سووریایان وه‌ئه‌ستۆ بوو.
ناوبراو چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکای به به‌شێک له‌و ئاڵوگۆڕه وه‌سف کرد که ئه‌مریکا به‌نیازه له باری هاوکاریی نێوان ئه‌و وڵاته و هاوپه‌یمانه‌کانی له سووریا ئه‌نجامی بدات.
به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌کان وتوویانه: ئه‌و وڵاته به‌نیازه له باری سه‌ربازییه‌وه هه‌ندێک گۆڕانکاری له شێوازی و په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیدا ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment