گرینگتری گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی هەینی لە تورکیا

بەشی تورکیا- چاوێک دەخشێنین بەسەر گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی هەینی 10ی سەرماوەزی 1396 لە وڵاتی تورکیا.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا: PKK چیدی ناتوانێت پشت ڕاست بکاتەوە

بیناڵی یێڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێت: شەڕی دژە تیرۆر لەم یەک ساڵ و نیویەدا لەگەڵ 40 ساڵی ڕابردوودا هەڵناسەنگێندرێت، لەم ماوەیەدا سەرکەوتنی زۆرمان بەدەست هێناوە، PKK چیدی ناتوانێت پشت ڕاست بکاتەوە.

نوریە گوڵمەن مامۆستای بەندکراوی تورکیا ئازاد دەکرێت

دادگەی بە دواداچوون بۆ دۆسیەی نوریە گوڵمەن مامۆستای ناڕازی لە تورکیا پاش 250 ڕۆژ تێپەڕین لە مانگرتن و خراپ بوونی باری جەستەیی ئەو مامۆستایە حوکمی ئازادیی بۆی دەرکرد.

سوپای تورکیا چەکی قورس بۆ سنووری کیلیس دەنێرێت

ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا جارێکی دیکە چەک و جیهازاتی قورسی بۆ سنووری باشووری تورکیا لە ناوچەی کیلیس ناردووە.

لە سەروبەندی سەفەری ئەردۆغان بۆ یوونان: ئاتێن جارێکی دیکە ڕادەست کردنەوەی فەرماندە هەڵاتووەکان تاوتوێ دەکاتەوە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان یەکەمین سەرۆک کۆماری تورکیایە کە پاش 65 ساڵ لە ڕێکەوتی 7 و 8ی دیسمبێر سەردانی یوونان دەکات، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئاتێن جارێکی دیکە ڕادەست کردنەوەی 6 فەرماندە هەڵاتووی سوپای تورکیا کە لە شەوی کوودەتای بێ ئاکامی 15ی جووڵای 2016 بۆ ئەو وڵاتە هەڵاتن تاوتوێ دەکاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە سنووری خابوورەوە گەیشتە تورکیا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی سەفەر بۆ فەرانسا لە سنووری خابوورەوە گەیشتە تورکیا.

پێنتاگۆن: چەکی قورس و لۆرییە زرێپۆشەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا کۆ دەکرێنەوە

ئاریش پاهون، وتەبێژی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی دا بە چەک و جیهازاتی قورس و نیوە قورسی ئەمریکی کە بە شەڕڤانانی سەربە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا درابوو و وتی: هەر چەکێک کە وەکوو هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانی ئێمە واتا تورکیا بێتە ئەژمار لە سووریا کۆ دەکرێتەوە. لە باکووری سووریا لۆرییە زرێ پۆشەکان و چەکە قورس و نیوە قورسەکان کۆ دەکرێنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 8931

Your Comment

You are replying to: .
captcha