بەپێی هەواڵی کوردپرێس دادگای دۆسیەکەی نووریە گوڵمەن حوکمی ئازاد کرانی ناوبراوی دەرکرد کە پاش مانگرتنی درێژخایەن باری تەندروستیی باش نییە.
حەفتەی ڕابردوو پاش داوا کرانی ئازادیی گوڵمەن لەلایەن داواکاری دۆسیەکەوە، دادگا ڕای داواکاری پەسەند نەکرد و پێش چوار ڕۆژیش پێنجەمین کۆبوونەوەی دادگەی ناوبراو بەڕێوە چوو حوکمی بەردەوام بوونی گۆڵمەن لە زیندان پەسەند کرایەوە بەڵام دواجار حوکمی ئازادیی هاتەوە.
شیاوی ئاماژەیە نووریە گوڵمەن تۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی ئازادیخوازی گەلانی شۆڕشگێڕی خراوەتە پاڵ و زیاتر لە 250 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتوووە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ستار
Your Comment