ئاتێن جارێکی تر ڕادەست کردنەوەی ئەفسەرە هەڵاتوووەکان بۆ یۆنان دیراسە دەکات

بەشی تورکیا- لە سەروبەندی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ یۆنان ئەو وڵاتە بەنیازە دۆسیەی ڕادەست کردنەوەی 6 ئەفسەری سوپای تورکیا کە بۆ ئەو وڵاتە هەڵاتبوون دیراسە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیایە کە پاش 65 ساڵ ڕۆژانی 7 و 8 ی دیسەمبێری ئەمساڵ سەردانی یۆنان دەکات ئەوەش لە حاڵێکدایە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یۆنان بڕیارە دیسانەوە دۆسیەی 6 ئەفسەری سوپای تورکیا دیراسە بکاتەوە کە شەوی کودەتای بێ­ئاکامی 15ی جوولای 2016 بەرەو یۆنان هەڵاتبوون.

لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا ئاتێن کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دژ بە لایەنی سەر بە پەکەکە و بەرەی ئازادیخوازی گەلانی شۆڕشگێڕ دەست پێکردوووە و بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بڕیارە جارێکی دیکە دۆسیەی ڕادەست کردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی بەرەوە یۆنان هەڵاتبوون دیراسە بکاتەوە.

شایانی باسە حەفتەی ڕابردووش پۆلیسی یۆنان 9 ئەندامی بەرەی ئازادیخوازی گەلانی شۆڕشگێڕی دەستگیر کردبوو کە لە نێوانیاندا حەسەن بیبەر بکەری هێرشی ساڵی 2013 بۆ وەزارەتی داد و نووسینگەی ناوەندیی پارتی داد و گەشەش دەبینرا.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ستار

News Code 8928

Your Comment

You are replying to: .
captcha