نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگای تورکیاوە به‌ره‌و فەڕەنسا به‌ڕێ كه‌وت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌فدێكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێ كه‌وت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 1ی كانونی یه‌كه‌می 2017، نێچیرڤان بارزانی به‌یاوه‌ریی وه‌فدێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته‌ توركیا و له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی (شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچی)ی شڕناخی توركیاوه‌ به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێ كه‌وت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆ ده‌بێته‌وه ‌و بڕیاریشه‌ ئێواره‌ی سبه‌ینێ شه‌ممه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستاش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ردان كردنی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ توركیا، له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه ‌خراوه‌ته‌ ڕوو، به‌هۆی داخستنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تیی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، سه‌ردانه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و توركیاوه‌ بۆ فه‌ره‌نسا ئه‌نجام داوه‌.

سەرچاوە: SNN

News Code 8927

Your Comment

You are replying to: .
captcha