بەپێی هەواڵی کوردپرێس لەراگەیەندراوێكدا فەرماندەییی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق باس لەوە دەكات هێزەكانی ئەمریكا لە هیچ ناوچەكەیێكی عێراق و تەنانەت كەركووكیش زیاد نەكراوە. ئەوەش لەحاڵێکدایە فەرماندەکانی پێشمەرگە و بەرپرسانی کەرکووک و جێگری فەرماندەییی هاوپەیمانیی دژەداعشیش باسی ڕۆشتنی هێزی ئەمریکی بۆ کەرکووکیان کردبوو.
ئەو فەرماندەییە ئەوەش دەخاتە ڕوو ئەركی پاراستنی ئەمنیەتی شارەكان كاری هێزە بیانییەكان نییە، جەخت لەوەش كراوەتەوە كە ئەركی پاراستنی ئەمنیەتی كەركووك ئەركێكی نیشتیمانیی عێراقییە و هێزەكانی فیدڕاڵ و پۆلیسی كەركووك پێی هەڵدەستن.
هەروەها دەشڵێن :"هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تەنها ئەركی پێشكەش كردنی هاوكاریی لۆجستی و راهێنان و راوێژكارییە".
راگەیەندراوی فەرماندەییی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق دوای ئەوە دێت كە دوێنێ هەواڵێک ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەمریكا بەمەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی شارەكە و دروست كردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێو پێكهاتەكانی شارەكە ژمارەیێك لە هێزەكانی خۆی رەوانەی شارەكە كردوووە.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment