بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەولوود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لەدوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەك لە وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان و وەزیری دەرەوەی پاكستان كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیی ساز كرد و رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ خۆی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆك كۆمارماندا وتی لەمەودوا چەك نادرێتە یەپەگە، ئێمە دەستوەرنادەینە كاروباری ناوخۆی ئەمەریكا، بەڵام ئەگەر پنتاگۆن گوێ لە سەرۆكی خۆی نەگرێت ئەوا ئەوە پەیوەندیی بە ئێمەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەش كرد، "وەك چۆن پێشتر كاتێك مەترسی رووی لە ناوچەی سنووری كلیس كرد بێ هیچ دوودڵییێك لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە چووینە ناوچەكە و لە داعشمان پاك كردەوە، هەربەو شێوەیە هەركاتێك لە عەفرینەوە یان ناوچەیێكی دیكەوە مەترسی روو لە توركیا بكات بێ هیچ دوودڵییێك دەچینە ناوی، ئەوێش لە تیرۆریستان پاك دەكەینەوە".
چاوش ئۆغڵو ئەوەشی وت، "وەك سەرۆك كۆمارمان وتی رەنگە شەوێك لەناكاو بێین و بچین".
سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی
Your Comment